کوردستانی

سەبارەت بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست زانیاری نوێ دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست زانیاری نوێ دەدرێت
مەودا میدیا-

دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی گرێبەست لەگەڵ سەرۆكی فەرمانگەی كاروباری كارگێڕی و دارایی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەتەوە و داوای بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستیان کردووە، لای خۆشییەوە سەرۆكی فەرمانگەی كاروباری كارگێڕی و دارایی بەڵێنی پێداون بابەتەکە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بکات.

دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئایاری 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەكردووە، "ئەمڕۆ لەگەڵ ساناو فەریدون جوانڕۆیی، سەرۆكی فەرمانگەی كاروباری كارگێڕی و دارایی ئەنجومەنی وەزیران كۆبووینەوە و داواكاری فەرمانبەرانی گرێبەستمان بە یاداشتێك ئاراستەکرد، وەك ئەندامانی دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی گرێبەست بە وردی تیشكمان خستە سەر دۆخی فەرمانبەرانی گرێبەست و باسمان لەوە كرد، لەئێستادا فەرمانبەرانی گرێبەست بە دۆخێكی زۆر خراپدا تێدەپەڕن و چاوەڕوانی ئەوەن لە پرۆژە یاسای بودجەی كوردستاندا بۆ ساڵی 2021 شوێنیان بكرێتەوە و ببنە هەمیشەیی، ئەگەر فەرمانبەرانی گرێبەست ببنە هەمیشەیی بارگرانی دارایی لەسەر حكومەتی هەرێم دروست ناكەن و بە پێچەوانەوە كەمی دەكەنەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "سەرۆكی فەرمانگەی كاروباری كارگێڕی و دارایی بەڵێنیدا یاداشتەكە بگەیەنێتە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران وپاڵپشتی خۆشی بۆ داواكاری فەرمانبەرانی گرێبەست دەربڕی و رایگەیاند، لە بارودۆخ و گوزەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست تێدەگەین ودەزانین چەند ساڵە چاوەڕێن ببنە هەمیشەیی، ئاگاداری ئەوەین فەرمانبەرانی گرێبەست زۆر بە دڵسۆزی كارەكانیان رادەپەڕێنن".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan