کوردستانی

شەپۆلێکی باران و تەرزە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی باران و تەرزە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد شەپۆلێکی باران و تەرزە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە چەند ناوچەیەک بارانی بەلێزمە دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و خێرایی با زیاد دەکات.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر

سیروان میرزا، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستەوە شەپۆلێکی باران بارینی بەلێزمە و تەرزە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، هەروەها لە هەندێک ناوچەی شاخاوی رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە و خێرایی با زیاد دەکات، پێشبینی دەکرێت باران بارینی ئەمجارە تا رادەیەک سودی بۆ کێڵگە کشتوکاڵییەکان هەبێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan