کوردستانی

ئەو گەنجەی لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی سوتاند گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو گەنجەی لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی سوتاند گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

ئەو گەنجەی لە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر خۆی سوتاند درەنگانی شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر هەواڵەکەی پشتراستکردەوە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە پەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو بەهزاد مەحمود ئەو پەنابەرەی رۆژهەڵاتی كوردستان كە لەبەردەم بارەگای رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەهزاد مەحمود گەنجێکی پەنابەری رۆهەڵاتی کوردستان بوو، رۆژی 18ی ئەم مانگە لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan