کوردستانی

بە بڕی دوو ملیۆن دینار قەرەبووی هەر ژنێکی ئێزدی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە بڕی دوو ملیۆن دینار قەرەبووی هەر ژنێکی ئێزدی دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق ئاشکرایکرد بەهۆی هێرشەکانی داعش بۆ سەر ئێزدییەکان، بریاردراوە بڕی دوو ملیۆن دینار بدرێت بە هەر ژنێکی ئێزدی رزگارکراوی دەستی داعش، هەروەها ئەوانەی خانووەکانیان رووخاوە هاوکاری دەکرێن.

عەباس جەهانگیر، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری ژنە رزگاربووەکانی دەستی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش روویان لە دەرەوەی وڵات کردووە، لە کۆی 3 هەزار و 500 ژنی رزگاربوو، تەنیا یەک هەزار و 900 رزگاربوو، هاوکاری دارایی دەیانگرێتەوە، کە بڕەکەی 2 ملیۆن دینارە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوانەی خانووەکانیان رووخاوە و تێچووەکەی کەمترە لە 30 ملیۆن دینار هاوکاری دەکرێن، بەڵام لەو بڕە پارەیە زیاتر، داواکارییان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەکرێتەوە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan