کوردستانی
پەرلەمانتارێک: لێبڕینی مووچە بابەتێکی نایاساییە و نابێت بەردەوامبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد، "داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەشی تەواوی مووچەی فەرمانبەران دەکات بەبێ لێبڕین، سەرەڕای ئەوەی بەغدا بەشە بودجەی هەرێم رەوانە دەکات لێبڕین بەردامە، لێبڕینی مووچە نایاساییە و نابێت بەردەوامبێت".
سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند، "ئەو پارەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتی نەوتی و نانەوتیدا دەستی دەکەوێت، بەشی تەواوی مووچەی فەرمانبەران دەکات بەبێ لێبڕین، سەرەڕای ئەوەی حکومەتی عیراق بەشە بودجەی هەرێم رەوانە دەکات لێبڕینی مووچە بەردەوامە و پارە بۆ پرۆژە و بابەتی دیکە تەرخان دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بابەتی لێبڕینی مووچە تەواو نایاساییە و نابێت حکومەتی هەرێم بەردەوامبێت لەسەری، هەروەها بەمزووانە شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات سەبارەت بە تاوتوێکردنی پرسی نەوت و بودجە".
پ.ح