کوردستانی
بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی و دەورووبەری بێ ئاو دەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاشکرایکرد، بۆ ماوەی رۆژێك دابەشكردنی ئاو دەوستێت، هۆکارەکەشی رێکخستن و چاکسازی لە بەشێکی تۆڕەکانی کارەبادایە.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، "بەهۆی چاكسازی لە تۆڕەكانی كارەبا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە بۆ ماوەی یەك رۆژ لە بەرواری 25ی ئایاری 2021 دابەشكردنی ئاو لە بەشێکی گەڕەکەکانی سلێمانی و دەورووبەری دەوستێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەكانی چەمچەماڵ و شۆڕش و پیرەمەگرون و بازیان و تەكیە و ئەڵڵایی بێ ئاودەبن".
پ.ح
پ.ح