کوردستانی

"داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین بگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت لێبڕینی موچە نامێنێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین بگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت لێبڕینی موچە نامێنێت"
مەودا میدیا-

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، "هەرکات داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەرین بگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت، ئەوا کۆتایی بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران دێت".

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە پەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، "هەرکات داهاتی ناوخۆ و دەروازە سنوورییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەرین بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم، ئەوا کۆتایی بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران دێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆپۆزسیۆن و خەڵک رەخنە لە حکومەت دەگرن سەرەڕای بەرزبوونەوەی نەوت لێبڕینی مووچە بەردەوامە، دەبێت تەواوی داهات بگەڕێتەوە بۆ حکومەت نەک بە نیوەناچڵی".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan