کوردستانی
سامان بەرزنجی: کۆرۆنا لەژێر کۆنترۆڵدایە بەڵام هێشتا مەترسی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ڤایرۆسی کۆرۆنا لەژێر کۆنترۆڵدایە و 24 کاتژمێر چاودێری دۆخی تەندروستی دەکەین، هەروەها رێککەوتنیان لەگەڵ تەندروستیی جیهانی کردووە بەمەبەستی ناردنی ڤاکسینی زیاتر.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 24ی ئایاری 2021 لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مازن زەیتوون، سەرۆکى نووسینگەى رێکخراوى تەندروستیى جیهانى لە عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەئێستادا دۆخی کۆرۆنا لەژێر کۆنترۆڵدایە و 24 کاتژمێر چاودێری دۆخی تەندروستی دەکەین، بەڵام هێشتا مەترسی ڤایرۆسەکە بوونی هەیە و دەبێت هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "رێککەوتمان لەگەڵ تەندروستیی جیهانی کردووە تائەوەی ڤاکسینی زیاترمان بۆ بنێرن، هەروەها تۆڕێکی پاراستنی تەندروستییمان پێکهێناوە لەپێناو زیاتر پاراستنی تەندروستیی هەرێمی کوردستان".
پ.ح