کوردستانی
پەروەردەی سلێمانی بڕیارێکی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی مامۆستایان دەرکرد، خانەنشینکردنی ئەو مامۆستایانەی وانەی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەڵێنەوە لە ناوەڕاستی ساڵدا، گرفتی بۆ پەروەردە دروستکردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی لە نووسراوێکدا كە واژۆی دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەسەرە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، "بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی مامۆستایان لەسەر فەرمانی وەزارەتی پەروەردە تا بەرواری 1ی تەمموزی ئەمساڵ، بەمشێوەیە تەمەنی خانەنشینکردنی ئەو مامۆستایانە بۆماوەی شەش مانگ درێژدەبێتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "خانەنشین بوونی ئەو مامۆستایانەی كە پۆلی 12ی ئامادەیی دەڵێنەوە لە ناوەڕاستی ساڵدا، زۆرجار كێشە بۆ خوێندكاران و وەزارەتی پەروەردە دروست دەكات، ئەم بڕیارە کێشەکە چارەسەردەکات".
پ.ح
پ.ح