ئابووری
وەفدێكى هەرێم بۆ پارەی گەنمی جوتیاران سەردانی بەغداد دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو وەفدێكی هەرێم بە سەرۆكایەتی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی سەردانی بەغداد دەكەن لە بارەی پرسی پارەی گەنمی جوتیاران لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆدەبنەوە.
فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد بە مەودا میدیای ڕاگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرۆكایەتی دەكات لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی بەغداد دەكەن.
ئەوەشی خستەڕوو، سەردانەكە لە بارەی پرسی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ و پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەو سێ ساڵەی كە هێشتا بەغداد نەیداوە بە جوتیاران، وەفدەكە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و وەزارەتی پەیوەندیدار كۆدەبێتەوە لەسەر ئەو پرسە.
تا ئێستا بەغداد پارەی سێ ساڵی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان كەبڕەكەی زیاتر لە 550 ملیار دینارە و هی ساڵەكانی 2014 بۆ 2016 یەو ڕەوانەی هەرێمی كوردستانی نەكردووە.