کوردستانی

بڕیاری دابەشکردنی مووچەی ئەم کەسانە دەرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری دابەشکردنی مووچەی ئەم کەسانە دەرکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بڕیاری دابەشکردنی مووچەی ئەو زیندانییە سیاسییانەی دەرکرد کە ماوەی 10 ساڵە بەخششەکانیان تەواو بووە، مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە نووسراوێكدا كە واژۆی عەبدوڵڵا مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە، "ئەو زیندایی و گیراوانەی ماوەی 10 ساڵە بەخششەکانیان تەواو بووە و هیچ مووچەکیان نییە، پێداچوونەوە بە دۆسییەکانیاندا کراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "بڕیاردراوە لەم مانگەوە مووچەکانیان بۆ هەژمار بکرێت و دابەشبکرێت، کە بۆ ماوەی 10 ساڵ کاری پێدەکرێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan