کوردستانی
منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ لە ئاودا خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى گهرمیان ئاشکرایکرد منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە بە خنکاوی دۆزراوتەوە، کەسوکارەکەی دەڵێت بە سەردان چوونەتە قەزای کەلار.
بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی پۆلیسى گهرمیان ئەمڕۆ دووشەممە 24ی ئایاری 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ بەناوی باوان ئومێد حەمید گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بە خنکاوی دۆزراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، "بە وتەی کەسوکاری ئەم منداڵەی گیانی لەدەستداوە، لە شارۆچکەی هەڵەبجەوە لەگەڵ دایکی بە سەردان هاتوونەتە گەڕەکی حەمرینی کەلار، نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەوتووهتە ناو چاڵێکەوە كه پاشماوەی ئاوی غەسلێکی ئۆتۆمبێلی ئەو گەڕەکەی لێ کۆبووهتەوه، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".
پ.ح
پ.ح