کوردستانی

سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بـڵاوکردەوە و سبەینێ مووچەی چەند شوێن و وەزارەتێک دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سبەینێ سێشەممە 25ی ئایاری 2021 مووچەی وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەی 70 و 80، وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها مووچەی، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی، بەرگری و فریاكەوتن، لیوای نەوت و رەگەزنامە دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە لێبڕینی  ٪21 دەبێت.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan