کوردستانی

مەترسی هەیە و هۆشداری دەدرێت بە هاوڵاتییانی شاری سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسی هەیە و هۆشداری دەدرێت بە هاوڵاتییانی شاری سلێمانی
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات کەمتر ئاو بەکاربهێنن، ئاماژە بەوەدەکات ئەمساڵ بەهۆی کەمی رێژەی باران بارینەوە رووبەڕووی وشکەساڵی بووینەتەوە.

سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێویستە هاوڵاتییان دەست بە ئاوەوە بگرن و بەفیڕۆی نەدەن، بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانن سوود لە دانانی تەوافە ببینن".

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی دەڵێت "دەبێت هاوڵاتییان بەشێوەیەک دەست بە بەکارهێنانی ئاوەوە بگرن تەنانەت هەموو رۆژێکیش خۆیان نەشۆن، بۆ ئەوەی ئەم سێ مانگەی وەرزی هاوین بەبێ گرفت تێپەڕێنین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan