کوردستانی

سێ وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن
مەودا میدیا-

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر كێشه‌ی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی و په‌روه‌رده‌ و خویندنی باڵا كۆبووەوە.

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ كاروباری لیژنه‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 24ی ئایاری 2021 لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا .

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و سێ یةكه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكەن, به‌شداربووان راو سه‌رنجی خۆییان له‌سه‌ر كێشه‌كان خسته‌ڕوو وه‌ ئاماژه‌ییان به‌وه‌ كرد كه‌ داواكاری ئه‌م سێ چینه‌ ره‌واییه‌ و پێویسته‌ رێگه‌ چاره‌ی گونجاو بدۆزرێته‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕیاردرا له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا لیژنه‌ بانگهێشتی هه‌رسێ وه‌زیری دارایی و خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌  بكات بۆ وه‌رگرتنی ڕوون كردنه‌وه‌ و زانیاری به‌ لیژنه‌ و دانانی میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگەكان .

له‌ به‌شێكی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ لیژنه‌ كرا بوون خوێندرانه‌وه‌ و دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان و خستنه‌ڕووی راو سه‌رنجی خۆیان, رێكاری په‌یڕه‌وییان له‌سه‌ر گیرایه‌ به‌ر و ئه‌وانه‌ی پێوستییان به‌ وه‌ڵام بوو وه‌ڵام درانه‌وه‌ و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردن .

س.س
Qaiwan
Qaiwan