کوردستانی

بۆ ماوەی هەفتەیەک شەقامێک دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ماوەی هەفتەیەک شەقامێک دادەخرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە کەوا شەقامی پەروەردە سایدی چون بەرەو ناوشار لە سێڕیانی پەروەردە تاکو سەرەتای جووتسایدی بەحرکە بۆ ماوەی یەک هەفتە دادەخرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران ئاگاداردەکەینەوە کەوا شەقامی پەروەردە سایدی چوون بەرەو ناوشار لە سێڕیانی پەروەردە تاوەکو سەرەتای جووتسایدی بەحرکە بۆ ماوەی یەک هەفتە دادەخرێت لە ڕۆژی 2021/5/25 ەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "داخستنی شەقامەکەش بەهۆی گۆڕین وچ اکردنەوەی سیستمی ئاوە، لەماوەی داخستنەکە شوفێرانی بەڕێز وەکو رێگەی بەدیل دەتوانن جووتسایدی رێگەی بەحرکە و سایدی دووەمی شەقامەکە بەکاربهێنن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan