کوردستانی
حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی خاڵە سنوورییەکانەوە رێککەوتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری کشتوکاڵی عیراق رایدهگهیهنێت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و ساڵنامەی کشتوکاڵی گەیشتوون بە رێککەوتن، ئاماژە بەوەشدەکات مۆڵەت بە ھەناردەکرنی تەماتە، پەتاتە و بەرووبوومی دیکە دەدرێت.

محەمەد کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عیراق بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند"بەرێژەی 80% خاڵە سنوورییەکان لە پارێزگای بەسرەوە تا دیالە جگە لە خاڵە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عیراق دان".
ئاماژهى بهوهشكرد "لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و ساڵنامەی کشتوکاڵی گەیشتووین بە رێککەوتن، هەروەها ھەندێک لە بەرووموومە کشتوکاڵییەکان بەھۆی زیادبوون لە بەرھەمھێنانیان، ھەناردەی دەرەوە کراون و مۆڵەت بە ھەناردەکرنی تەماتە، پەتاتە و بەرووبوومی دیکە دەدرێت".
س.س
س.س