کوردستانی
کارەبای موەلیدە بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
قایمقامییەتی قەزای سەیدسادق ئاشکرای کرد لەسەر داواکاری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سەیدسادق بڕیار درا کارەبات موەلیدە بۆ سەرجەم خوێندنگەکانی قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی دابینبکرێت.
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای سەیدسادق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمــڕۆ دووشەممـــە 24ی ئایاری 2021 لەســەر داواکاری بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی سەیدسادق دیاری رفیق، قایمقامی قــەزای سەیدسادق بە هاوکــــاری خـــاوەن موەلیدە ئەهلییەکان بڕیاریدا دابینکردنی کارەبای موەلیدە بۆ سەرجەم خوێندنگە و قوتابخــانەکانـــی ناو قـــەزاکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم بڕیارە بە مەبەستی جەوێکی فێنک و لەبارە بۆ مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، بۆیە بە هاوکاری سەرجەم خاون موەلیدە ئەهلییەکان لەکاتی نەمان و بڕینی کارەبای نیشتیمانیی کارەبای موەلیدە بدرێت بە ناوەندەکانی خوێندن".
س.س