ئابووری
بە بڕی 700 ملیۆن دینار بنكەی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك لە چوارتا دروست دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
بەڕێوەبەری شارەوانیەكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، بەبڕی زیاتر لە 700 ملیۆن دینار، بنكەی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك لە سنوری چوارتا دروست دەكرێت و كۆمپانیایەك سەرپەرشتی كارەكان دەكات.
كەمال مستەفا، بەڕێوەبەری شارەوانیەكانی سلێمانی بە مەودا میدیای ڕاگەیاند، بەمەبەستی دروستكردنی بنكەیەكی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاكی لەسنوری قەزای چوارتا، لە ئێستا كۆمپانیایی ئۆرانۆس دەستی كردووە بە دروستكردنی بنكەكە و بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوو كارەكانی ئەو بنكەیە تەواو بكرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، دروستكردنی بنكەكە بڕی زیاتر لە 700 ملیۆن دیناری تێدەچێت و كاری بنكەكەش كۆكردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاكی ئەو ناوچەیە و لە ئێستادا كار لە بنكەكە دەكرێت.
هەروەها وتی، كاری بنكەكە ئەوەیە خۆڵ و خاشاكی گوندەكان دەهێنرێتە ئەو شوێنە و لەوێیوە بۆ كارگەی ریسایكین دەگوازرێتەوە و چیتر خۆڵ و خاشاك لە سنورەكە فڕێ نادرێت.