کوردستانی

فراکسیۆنی یەکێتی: هیچ هێزێکی سیاسی بوونی دەستوور رەتناکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراکسیۆنی یەکێتی: هیچ هێزێکی سیاسی بوونی دەستوور رەتناکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت پرسی دەستوور پرسێکە رەهەندێکی تەواو نیشتیمانی هەیە، ئاماژە بەوەشدەکات هیچ هێزێکی سیاسی بوونی دەستوور رەتناکاتەوە هەموویان پشتیوانی لێدەکەن، بەڵام بێگومان دید و تێڕوانینی جیاوازیان هەیە لەسەر دەستوور.

لوقمان وەردی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان جارێکی دیکە پرسی نووسینەوەی دەستووریان خستووەتە بەر باس و پرسی دەستوور پرسێکە رەهەندێکی تەواو نیشتیمانی هەیە، هەروەها پێویستی بە سازانی هێزە سیاسییەکانە لە دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان".

ئاماژەی بەوەکرد "مادەی 122ی دەستووری عیراق دەرفەتێکی باشی داوە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان دەستووری هەبێت، هەروەها دەستوور دەبێت ببێتە مایەی یەکخستنی ناوماڵی کورد و ئاشتنووکردنەوەی خەڵک لەگەڵ هێزە سیاسییەکان".

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئەوەی خستەڕوو "هیچ هێزێکی سیاسی بوونی دەستوور رەتناکاتەوە هەموویان پشتیوانی لێدەکەن، بەڵام بێگومان دید و تێڕوانینی جیاوازیان هەیە لەسەر دەستوور، بۆیە دەتوانین بڵێین نووسینەوەی دەستوور کاتی زیاتری دەوێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan