کوردستانی
پەرلەمانتارێكی یەكێتی: تاوەكو ئێستا عیراق هیچ بڕە پارەیەكی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عیراق.
رێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمجارە شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا بۆ ئەوەی لەگەڵ حکومەتی عیراق دانیشتن بکات لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2021ی عیراق".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە 31ی ئاداری 2021 دەنگ لەسەر یاساکە دراوە، بەڵام تائێستا حکومەتی عیراق هیچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، بۆیە شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا، بۆئەوەی دووبارە نیازپاکی نیشاندا کە هەرێمی کوردستان پابەندە بە یاسای بودجەوە".
رۆژی چوارشەممە 31ی ئاداری 2021 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقی پەسندکرد، پشکی کورد لە بودجەدا بە رێژەی 12.67%ە.
س.س