کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێمی کوردستان رایدەگەیەنێت وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق سەرجەم پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ ساڵی 2020 ناردووە، ئاماژە بەوەشدەکات هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی ئەو پارەیە دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق لە هەفتەی رابردووەوە سەرجەم پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ ساڵی 2020 ناردووە، دوای تەواوبوونی رێکارە ئیدارەییەکان لە هەفتەی داهاتووە دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکەین بەسەر جوتیاراندا".

ئاماژەی بەوەشکرد "پارەکە بۆ هەرسێ پارێزگای هەولێر و دهۆک و سلێمانییە، بڕەکەی 46 ملیار و 422 ملیۆن دینارە کۆتا بڕە پارەی گەنمی جوتیارانە بۆ ساڵی 2020".

س.س
Qaiwan
Qaiwan