کوردستانی
هۆشداری دەدرێت لەبارەی لەناوچوونی رووباری سیروان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستەی كەمپینی ژیانەوەی سیروان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکریان کردووە کە مەترسی لەناوچوونی رووباری سیروان هەیە، هەروەها داوا دەکەن كارگەكانی دروستكردنی چەو و لم لاببرێن لەسەر رووبارەکە.
دەستەی كەمپینی ژیانەوەی سیروان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکریان کردووە کە مەترسی لەناوچوونی رووباری سیروان هەیە، هەروەها داوا دەکەن كارگەكانی دروستكردنی چەو و لم لاببرێن لەسەر رووبارەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رووباری سیروان و سروشتەكەی لەئێستادا بەهۆی نابەرپرسی دەسەڵاتی ئیداری سنووری گەرمیانەوە بەرەو لەناوچوون دەچێت، ئەوەی ئێستا روودەدات دەبێتە هۆكاری نەبوونی ئاوی خاوێنی خواردنەوە لە چەند ساڵی داهاتوودا لە سنووری گەرمیان و لەناوچوونی سەوزایی و ژینگەكەی و لەدەستچوونی هەوای پاك لە سنوورەكەدا".
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "داوامان كردووە دەستبكرێت بە لابردنی كارگەكانی چەو و لم لەسەر رووبارەكە كە نزیكەی 45 كارگە دەبن لە خوارووی دەربەندیخانەوە تا خوارووی كەلار بە بەردەوامی ژینگەی رووبارەكە لەناودەبەن و سەوزاییەكەی دەسڕنەوە و رێرەوی رووبارەكەش ناوبەناو دەگۆڕن".
س.س
س.س