کوردستانی
حکومەتی هەرێم خەرجی پرۆژەکانی دوو ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەماوەی دوو ساڵی رابردوو و چەند مانگێکی سەرەتای ئەمساڵ زیاتر لە 400 ملیار دینار بۆ پرۆژەکان خەرجکراوە، پارێزگای سلێمانی زۆرترین پارەی بۆ خەرجکراوە و هەڵەبجە کەمترین پارەی بۆ پرۆژەکان بۆ خەرجکراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا خەرجی گشتیی پرۆژەكانی پارێزگاكانی بۆ ساڵی 2019 و 2020 و چەند مانگێکی سەرەتای ئەمساڵ بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا لە پارێزگای هەولێر بە بڕی 141 ملیار و 600 ملیۆن دینار پارە بۆ پرۆژەكان خەرجكراوە، هاوکات لە پارێزگای دهۆك بڕی 86 ملیار و 800 ملیۆن دینار خەرجکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە پارێزگای سلێمانی بڕی 193 ملیار و 300 ملیۆن دینار و لە پارێزگای هەڵەبجە بڕی 12 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكان خەرجكراوە.
پ.ح

بیروڕا