کوردستانی

کەسێک بە بڕێکی زۆر پارەی ساختەوە دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە بڕێکی زۆر پارەی ساختەوە دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد كەسێکیان دەستگیرکردووە كە ویستوویەتی 10 هەزار دۆلاری ساختە لە بازاڕدا ساغ بكاتەوە، لە ناوچەکانی کەرکوکەوە هاتووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند، کەسێک بە ناوی (ا.ع.و) بە 10 هەزار دۆلاری ساختەوە لەلایەن پۆلیسی شارەوانییەوە دەستگیرکرا، کە ویستبووی لە ناوبازاڕی شاری هەولێر ساغی بکاتەوە و هاوڵاتییانی پێ لە خشتەبەرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لەناوچەکانی پارێزگای کەرکوکەوە هاتووە، هەروەها خۆی بەتەنهایە و هیچ هاوکارێکی نییە، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و رەوانەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانکراوە.


پ.ح
Qaiwan
Qaiwan