کوردستانی
"حزب و عەشیرەتەکان فشار بۆ دادگاکان دروستدەکەن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، %98ی رووداوەکان بە چەکی بێ مۆڵەت ئەنجامدراوەن، حکومەت نیگەرانە لە زیادبوونی رووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن، حزب و عەشیرەتەکان فشار بۆ دادگاکان دروستدەکەن.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە وەڵامی ئەندامانی پەرلەماندا رایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکاری نوێ دەگرێتەبەر بەرانبەر بە رووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن، مۆڵەتپێدانی چەک هەمووار دەکاتەوە و مامەڵەی جیاواز لەگەڵ دۆسییەکانی توتدوتیژی خێزان دەکات، ناکرێت تەنها حکومەت بە رووداوەکان تۆمەتبار بکرێت، بابەتە مێژووییەکانی بەسەر کوردا هاتووە، هۆکاری دروستبوونی فشاری دەروونییە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەت نیگەرانە بە زیادبوونی رووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن، بەداخەوە حزب و عەشیرەتەکان فشار بۆ دادگاکان دروستدەکەن، ناهێڵن دادگاکان بڕیاری دروستبدەن و کارەکانی خۆیان لەچوارچێوەی یاسادا پەیڕەو بکەن".
پ.ح