کوردستانی
دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسێک دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دادوەری دادگای دەستپاکی گەرمیان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیەكانی گەرمیان دەرکرد، هاوکات چەندین فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بەرپرسانی ناوچەكە دەركردبوو، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی رزگاریش لە دوێنێوە راگیراوە.
جۆینی مەودا میدیابە لە تیلیگرام بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵی نوێ و بەپەلە
عەبدولئەمیر جومعە، دادوەری دادگای دەستپاكی گەرمیان لەسەر سکاڵای ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرزان عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیەكانی گەرمیان دەرکرد، بەهۆی کارکردن لەسەر پارچە زەوییەک لە ناحیەی رزگاری بەناوی دروستکردنی ناوچەی پیشەسازی نوێی رزگاری پێش ئەوەی رێوشوێنی یاسایی کارکردنی بۆ دیاریبکرێت.
هاوکات چەندین فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بەرپرسانی ناوچەكە دەركردبوو لە چەند رۆژی رابردوو، هەروەها ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی ناحیەی رزگاری لە دوێنێوە راگیراوە.
پ.ح