کوردستانی
عەلی حەمەساڵح باس لە چارەسەرکردنی لێبڕینی مووچە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشكرایکرد، "جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و پێداچوونەوە بە سیستمی باج کۆتایی بە لێبڕینی مووچە دەهێنێت، واژۆمان کۆکردووەتەوە و سەرۆکی پەرلەمان بەڵێنیداوە دانیشتنی داهاتوو سەبارەت بە پرسی چاکسازی و خاڵە سنوورییەکان و لێبڕینی مووچە بێت".
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند، "بێگومان چاکسازیکردن لە دۆسیەی نەوت و خاڵە سنوورییەکان و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و پێداچوونەوە بە سیستمی باج ئەگەر بە باشی کاری تێدا بکرێت، کۆتایی بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ و بە یاسا واژۆمان کۆکردووەتەوە، سەرۆکی پەرلەمان بەڵێنیداوە بیخاتە بەرنامەی کارەوە و دانیشتنی داهاتوو سەبارەت بە پرسی جێبەجێنەکردنی یاسای چاکسازی و خاڵە سنوورییەکان و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران دەبێت".
پ.ح