عیراقی

ئێران ڤیزا لەسەر هاوڵاتییانی هەرێم و عیراق هەڵدەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران ڤیزا لەسەر هاوڵاتییانی هەرێم و عیراق هەڵدەگرێت
مەودا میدیا-

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی ئامادەیە ڤیزا لەسەر هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق هەڵبگرێت بەمەرجێک عیراقیش بەهەمانشێوە ڤیزا لەسەر هاوڵاتییانی ئێران و کوردستانی ئێران هەڵبگرێت، لەئێستادا چاوەڕوانی حکومەتی عیراقن تائەوەی بە تەواوی بڕیارەکە جێبەجێبکرێت.

رەسوڵ موجاهیر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاژانسی ئێرنای وڵاتەکەی راگەیاندووە، "لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی ئەنجومەنی وەزیران کە بە سەرۆکایەتیی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجامدرا، ئێران لە هەرکاتێکدا بێت ئامادەیە ڤیزا لەسەر هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق هەڵبگرێت بەمەرجێک عیراقیش بەهەمانشێوە ڤیزا لەسەر هاوڵاتییانی ئێران و کوردستانی ئێران هەڵبگرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە لەئێستادا چاوەڕوانی حكومەتی عیراقین، تا بڕیاری خۆی لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزاوە رابگەیەنێت، تا هاوڵاتییانی هەردوو وڵات بەبێ‌ ئەوەی ڤیزا لێبدەن، سەردانەكانییان دەستپێبكەن".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان