عیراقی
لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا کەسێک کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پاش ئەوەی هاوڵاتییانی بەغدا خۆپیشاندان و ناڕەزاییان دژی کوشتنی چالاکوانان و رۆژنامەنووسان ئەنجامدا، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا دروستبوو و کوژراو و بریندار هەیە.
رێکخراوی مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی هاوڵاتییانی بەغدا رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان و ناڕەزاییان دژی کوشتنی چالاکوانان و رۆژنامەنووسان بەناونیشانی "کێ کوشتمی" ئەنجامدا، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا دروستبوو و کەسێک کوژراو و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
ئەمەش دوای ئەوەدێت لەماوەی چەند رۆژی رابردوو چەند چالاکوانێکی مەدەنی لەلایەن گروپە تیرۆرستییەکانی بەغداوە کوژران.
پ.ح