کوردستانی
باران بارین کۆتایی دێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ماوەی چەند رۆژێکە هەرێمی کوردستان کەوتووەتە ژێر کاریگەرییەکی پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستەوە و خێرایی با زیادیکردووە و پچڕ پچڕ باران دەبارێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی بەلێزمە دەبارێت، کەشناسێک ئاشکرایکرد، کۆتایی بەو نزمە پاڵە پەستۆیە دێت و شەپۆلێکی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە.
سیروان میرزا، شارەزا لە بواری کەشناسیدا بە مەودا میدیای راگەیاند، "بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستەوە شەپۆلێکی باران بارین و تەرزە هەرێمی کوردستانی گرتەوە و خێرایی با زیادیکرد و پلەکانی گەرما نزمبوونەوە، لە دوو رۆژی داهاتوو کۆتایی بەو شەپۆلە دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، بەوپێیەی بەرەو وەرزی هاوین دەڕۆین پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن، هەروەها پێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ زۆر گەرم بێت".
پ.ح