عیراقی
ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی ئاشکرایکرد، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار، هەروەها سنوورەکانی هەرێمی کوردستان چالاکترین سنوورن بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەناردە و هاوردە.
سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی ئاشکرایکرد، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار، هەروەها سنوورەکانی هەرێمی کوردستان چالاکترین سنوورن بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەناردە و هاوردە.
مەهدی شوشتەری، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئێران گرنگی زۆر بە هاوکاری بازرگانی, ئابووری و سیاسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەدات، عیراق یەک هەزار و 450 کم سنوری هابەشی لەگەڵ ئێران هەیە و دووەمین هاوبەشی بازرگانیی ئێرانە لەدوای چین، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار".
ئاماژەی بەوەشکرد، "سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران چالاکترین سنوورن بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەناردە و هاوردەی کەلوپەل و خۆراک".
پ.ح
پ.ح