گێتی

ئەم کەسانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نابن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم کەسانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نابن
مەودا میدیا-

زانایانی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی واشنتۆن لە سانت لویس ئاشکرایانکرد، ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و نیشانەکانیان بە سوکی تێدا دەرکەوت، جارێکی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە نابنەوە، پزیشکێکی گشتییش سەبارەت بەو بابەتە روونکردنەوە دەدات.

زانایانی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی واشنتۆن لە سانت لویس لە توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوت ئەو کەسانەی پێشتر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و نیشانەکانیان سوک بووە، جارێکی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە نابنەوە بەهۆی ئەوەی بەدرێژایی تەمەنیان دژە تەنێک لە جەستەیاندا دروستبووە رێگری دەکات لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

تەها عەبدوڵڵا، پزیشکی گشتیی و پسپۆڕ لە نەخۆشییە وەرزییەکان و ڤایرۆس بە مەودا میدیای راگەیاند. "بەگشتی دانیشتووانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی عیراق و هەرێمی کوردستان و بەشێکی دیکەی وڵاتانی عەرەبی وەک ئیمارات و قەتەر، بەهۆی ئەوەی خواردنی رووەکیی و تەندروست دەخۆن، بەرگری جەستەیان بەهێزترە، ئەگەر تووشی نەخۆشییەکی وەرزی یاخود ڤایرۆسێک ببن، دەتوانن رووبەڕووی ببنەوە و تارادەیەکی باش تێی پەڕێنن".

سەبارەت بە توێژینەوەکەی زانکۆی واشنتۆن روونیکردەوە، "لە هەرێمی کوردستان چەند نمونەیەکی لەو جۆرەمان هەبووە، کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و نیشانەکانیان سوک بووە و تێیان پەڕاندووە، دواتر تووشی ڤایرۆسەکە نەبوونەتەوە، بەڵام هەندێک تووشبوو ئەو کەسانەی باری تەندروستییان تێکدەچوو تا رادەی بەکارهێنانی ئۆکسجین پاش چاکبوونەوە جارێکی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبوونەوە، بەڵام خۆپارێزی و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بۆ هەمیشە گرنگە، جەستەی مرۆڤ لاوازە و دەبێتە هەڵگری هەموو جۆرە ڤایرۆسێک، بەڵام ئەوە بەرگری جەستەی کەسەکەیە ڤایرۆسەکە تیدەپەڕێنێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە