کوردستانی
خشتەی تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خشتەی تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی بڵاوکرایەوە، 22ی حوزەیران یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکان دەبێت و 1ی تەمموزیش کۆتا تاقیکردنەوە دەبێت.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی کۆتایی ساڵی بۆ قۆناغی 9ی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ئیسلامی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، یەکەم تاقیکردنەوە 22ی حوزەیران دەستپێدەکات و 1ی تەمموزیش تاقیکردنەوەکان کۆتاییان دێت، ئەگەر رۆژێکی تاقیکردنەوەکان بەر پشووی فەرمی بکەوێت تاقیکردنەوەکان دواناکەوێت و بەردەوام دەبێت.
دانا ئەحمەد، مامۆستای زمانی ئینگلیزی قۆناغی ناوەندیی بە مەودا میدیای راگەیاند، "بەداخەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگرتنی خوێندنی ناو پۆل، زیانی زۆری بەر پرۆسەی خوێندن گەیاند، بەتایبەت خوێندکاران، بەشێکی زۆری مەنهەجەکە بە خێرایی خوێندراوە و خوێندنی ئەمساڵ سودی تایبەتی خۆی لەدەستداوە، ئەرکی حکومەتە لە ئەگەری بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ساڵی داهاتوو پلانی جدی هەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن لە هەرێمی کوردستان".