کوردستانی
بزووتنەوەی گۆڕان: دەبێت سیستمی حکومڕانی لە دەستووردا پەرلەمانی بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
رێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرایکرد، "دەبێت سیستمی حکومڕانی لە دەستووری هەرێمی کوردستاندا پەرلەمانی بێت نەک سەرۆکایەتی، بوونی ده‌ستورێكی دیموكراتی هاوچه‌رخ بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه".
هۆشیار عومەر، رێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە پرسی دەستوور رایگەیاند، "پێمانوایه ده‌بێت ده‌ستوورێكی رێكوپێكمان هه‌بێت كه سیستمی حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستان رێكبخاته‌وه، ده‌سه‌ڵاته‌كان چ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان بێت چ دادوه‌ری بێت یان جێبه‌جێكردن بێت به‌ته‌واوه‌تی لێكجیابكاته‌وه هه‌مووشیان بكات به‌ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه و له‌ده‌سه‌ڵاتی كارتۆنی بیانهێنێته ده‌ره‌وه كه زۆرجار ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌یان نه‌بووه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "نامانه‌وێت ده‌ستورێك هه‌بێت كه شێوازێك له‌حكومڕانی سه‌رۆكێك دروستبكات به‌پله‌ی سوڵتانه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست و هاوڵاتییانی كوردستان بكات به‌هاوڵاتی كۆیله‌ی بێ ده‌ست و پێ، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ده‌ستوورێكی سه‌رده‌میانە بێت، كه له‌گه‌ڵ ئازادی و پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆ بگونجێت لەگەڵ ئەوەشدا ده‌سته‌به‌ری سه‌رله‌به‌ری ماف و ئازادییە سیاسیی و شارستانییه‌كان بۆ هه‌موو هاوڵاتییانی كوردستان بكات".
باسی لەوەشکردووە، "هه‌ڵوێستی گۆڕان نەگۆڕە له‌به‌رئه‌وه‌ی دیدگا و روانینی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونی وڵاتانی دیكه، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رابردووی عیراق، وه ئه‌و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ گۆڕانكاری به‌ئاراسته‌كردنی دیموكراتیزه‌كردنی سیستمێك، ئه‌وه‌یه كه سیستمی په‌رله‌مانی باشترین سیستمه، وه ئه‌مه شتێكه قابیلی گفتوگۆ نییه".
پ.ح
پ.ح