کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە داهاتی ناوخۆ و چەند پرسێکی دیکە کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەکەی کۆدەبێتەوە، پرسی خستنەڕووی داهاتە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا و رۆڵی وەزارەتە تایبەتمەندەکان لە برەودان و هەمەچەشنکردن و زیادکردنی داهاتی ناوخۆیی هەرێم و سەرچاوەکانی و رادەی پابەندی وەزارەتەکان و خستنەڕووی میکانیزمی یاسای چاکسازی و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێدەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئایاری 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجامدەدات، بڕیارە لە کۆبووەنوەکەدا، میکانیزمی جێبەجێکردنی ماددەی پێنجەم لە یاسای چاکسازیی ژمارە دووی ساڵی 2021 تایبەت بە رێکخستنەوەی دەرماڵەکان لەبەر رۆشنایی یاسا بەرکارەکان تاوتوێبکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا داهاتە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا و رۆڵی وەزارەتە تایبەتمەندەکان لە برەودان و هەمەچەشنکردن و زیادکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم و سەرچاوەکانی و رادەی پابەندی وەزارەتەکان لەم بارەیەوە باسدەکرێت، هەروەها بابەتی پێداچوونەوەی فەرمی خزمەتگوزارییەکان لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە باسدەکرێت کە سەرپەرشتیاری لیژنەی تایبەت بەم بابەتەن بوو.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا دوو پرۆژە یاسا کە لەلایەن ڤاڵا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئاراستەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران کراوە دەخرێتەڕوو بۆ دەنگدانی کۆتایی و پێشتر ئەم پرۆژە یاسایانە خراونەتە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران کە پێکهاتوون لە رەشنووسی پرۆژە یاسای هەموواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان، رەشنووسی پرۆژە یاسای بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان.

پ.ح