کوردستانی

کەسێک لەلایەن دراوسێکەیەوە بە چەقۆ کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک لەلایەن دراوسێکەیەوە بە چەقۆ کوژرا
مەودا میدیا-

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێک لەلایەن دراوسێکەیەوە بە چەقۆ کوژرا، لێکۆلینەوەکان دەستیپێکردووە و رووداوەکە بەهۆی دەمەقاڵییەوە بووە.

هۆگەر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند، "لە گەڕەکی ژیان کەسێک بەناوی دڵشاد ئەنوەر عەبدوڵلا لەلایەن دراوسێکەیەوە بە چەقۆ هێرشی کراوەتەسەر و چەقۆکە بەر دڵی کەوتووە، پاش ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "رووداوەکە لە ئەنجامی دەمەقاڵییەوە روویداوە و لەئێستادا تیمەکانمان لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچووندان، سەبارەت بەوەی بکوژەکە دەستگیرکراوە دواتر زانیاری زیاتر دەخەنەڕوو".

پ،ح
Qaiwan
Qaiwan