کوردستانی

دەست بەسەر 30 تۆن کاڵای خراپبوودا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بەسەر 30 تۆن کاڵای خراپبوودا گیرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەریی گشتیی چاودێریی بازرگانی سلێمانی ئاشکرایکرد، دەست بەسەر 30 تۆن کاڵای خراپبوودا گیرا و سەرجەمی لەناوبرا، 127 پسوڵەی سەرپێچییان کردووە و 14 ملیۆن دینار پسوڵەیان نووسیوە و 15 شوینییان داخستووە.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەریی گشتیی چاودێریی بازرگانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی چوار مانگی رابردوودا لیژنەکانیان توانیویانە دەست بەسەر 30 تۆن کاڵای خراپبوودا بگرن و سەرجەمییان لەناوبەرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، 140 سەردانی شوێنە جیاوازەکانیان ئەنجامداوە و 127 پسوڵەی سەرپێچییان کردووە بە بڕی 14 ملیۆن دینار، هەروەها 15 شوینییان داخستووە، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن ئەم خاڵانە رەچاو بکەن:
 
یەکەم: بەرواری بەرهەمهێنان و بەسەرچوون بەلەزگە لەهەندێک بەرهەم دەدرێت، ئەمەش رێگەپێنەدراوە، چونکە ئەو بەروارە دەتوانرێت بگۆڕدرێت، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان وریابن و نەیانکڕن.

 دووەم: ئەو بەروارانەى ئێرانین و یان دوو بەروارن یان ئەو بەروارانەى بەدەست لێخشاندن لێدەبنەوە لەسەر هەر کاڵایەک بێت دەستی بەسەردادەگرن و داواش لەهاوڵاتییان دەکەن ئەو کاڵایە نەکڕن.

سێیەم: ئێستا کۆدێک لەسەر هەندێک بابەتی ئۆزماتیک و موعەتەر هەیە لەجێگەی بەرواری بەسەرچوون، کە ئەم کۆدانە رێگەپێنەدراون و پێویستە هاوڵاتییان نەیکڕن.

چوارەم: جۆرێک لەشامپۆیان دەستبەسەردا گرتووە، کە بەرواری بەسەرچوونەکەیان لەژێرەوە بەمقەست بڕیوە، بەڵام لیژنەکانیان دۆزیویانەتەوە و دەستیان بەسەرداگرتوون.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan