کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەم نزیکانە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد هه‌فته‌ی داهاتو شاندی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

جۆینی مەودا میدیابە لە تیلیگرام بۆ ئاگاداربوون لە زانیاری نوێ

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بابه‌تی مووچه‌ نه‌ سیاسی و نه‌ یاساییه‌، به‌ڵكو له‌ چوارچێوه‌ی پلانی حكومه‌تدایه‌ كه‌ به‌ڵێنی داوه‌ پابه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێت، ئه‌وه‌ی ئێستاش كه‌ دواكه‌وتووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌ و كاری له‌سه‌رده‌كات بۆئه‌وه‌ی به‌زوترینكات به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه‌ مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "هه‌فته‌ی داهاتو شاندی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی 2021".

س.س
Qaiwan
Qaiwan