کوردستانی
پلانێکی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی دادەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی جێبەجێكردنی پلانی رووبەرووبوونەوەی وشكەساڵی، بۆردێكی باڵا بە سەرۆكایەتیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێكھێنرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئایاری 2021 بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبونی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و لایەنە پەیوەندیدارەكان، دووەمین کۆبوونەوەی تایبەت بە رووبەڕووبونەوەی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی گفتوگۆکرا دەربارەى چۆنێتی دەستپێکردنی قۆناغەکانی رووبەرووبونەوەى دیاردەى وشکەساڵى، لەوبارەیەوە جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران رایگەیاند "دەبێت هەنگاوی بەپەلە بگرینەبەر و بۆ ئەو مەبەستەش پلانێكی تۆكمە ھەبێت بۆ دابینكردنی ئاوی پاك بۆ ھاوڵاتییان".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بۆردێکی سەرەکی بۆ رووبەرووبونەوەى وشکەساڵى بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران و بۆردێکی لاوەکی لەسەر ئاستی پارێزگا و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانیش دروست بکرێت، بڕیاریش درا کە رێکارى پێویست بۆ رێگرى لە بەفیڕۆدانی ئاو لە هەرێمی کوردستان بگیرێتەبەر.
س.س