کوردستانی

جوتیارانی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی کێشە دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوتیارانی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی کێشە دەبنەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

چەند رۆژێک پێش ئێستا هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق قەدەغە کرا، ئەمەش وایکرد نرخی ئەو بەرهەمانە دابەزێت و زیان بە جوتیاران بگەیەنێت.

عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "چەند رۆژێک پێش ئێستا کێشەی رێگریکردن لە هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق، بەڵام بە هەوڵی وەزیری کشتوکاڵ و پارێزگاری سلێمانی و ئەندامە کوردەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق توانرا بەشێک لە کێشەکان چارەسەر بکرێن".

ئاماژەی بەوەشکرد "رێگریی لە هاوردەکردنی سەرجەم بەرهەمەکان کرابوو کە ئەمەش زیانێکی زۆری بە جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەگەیاند، هەروەها دەتوانین بڵێین کێشەکە چارەسەر کراوە، بەڵام چارەسەری سەرجەم کێشەکان نییە بەڵکو بەشێکیانە، بۆیە ئەگەر رێکخستن لە بەرنامەی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق و وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان نەکرێت هەمان کێشە دروست دەبێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan