عیراقی
مستەفا کازمی داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەبارەی دەستگیركردنی سەركردەكەی حەشدی شەعبی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت بەپێی مادەی 4ی تیرۆر و لەسەر سكاڵا دەستگیركراوە، بۆیە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی دەکرێت.
لەبارەی دەستگیركردنی سەركردەكەی حەشدی شەعبی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت بەپێی مادەی 4ی تیرۆر و لەسەر سكاڵا دەستگیركراوە، بۆیە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی دەکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران عیراق رایگەیاند "هێزێكی ئەمنیی تایبەتی عێراقی بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بەیانی ئەمڕۆ ئەركی دەستگیركردنی یەكێك لە تۆمەتبارانیان ئەنجامداوە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر و لەسەر بنەمای ئەو سكاڵایەی لەسەریەتی".
ئاماژەی بەوەشکرد "لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكهێنراوە كە لە فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان و هەواڵگریی ناوخۆ و هەواڵگریی سەربازی و ئاسایشی نیشتیمانی و ئاسایشی حەشدی شەعبی پێكدێت بۆ لێكۆڵینەوە لەو تۆمەتانەی رووبەڕووی كراوەتەوە و تۆمەتبار لەئێستادا لەژێر دەستی فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكاندا تا كۆتایی هاتنی لێكۆڵینەوەكان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "کۆبوونەوەی چەكدارانی حەشدی شەعبی لە نزیك ناوچەی سەوزپێشێلكردنێكی مەترسیداری دەستووری عیراق و یاسا بەركارەكانە، بۆیە لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکرێت".
س.س
س.س