کوردستانی
دوایین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی سێ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نزیکەی سێ مانگ دەبێت لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە، هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە مووچەی سێ مانگیان دەدرێتێ لەلایەن ئەمەریکاوە.
جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە، بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی بێت ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئایاری 2020 مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت، بەڵام ئەگەر دابەش نەکرێت ئەوا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا مووچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی مەشق دابەش دەکرێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دەبوو پێش جەژن لیوا هاوبەشەکان ئەم مووچەیە وەربگرن، بەڵام وەک وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی پێدەدات بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە ناردنی پارەکە لەلایەن ئەمەریکاوە دواکەوتووە.
س.س