کوردستانی

قەیرانی کەمی غازی ماڵان سەرهەڵدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەیرانی کەمی غازی ماڵان سەرهەڵدەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی سێ رۆژە لە بازگەی تاسڵوجەی شاری سلێمانی رێگە بە بریکارەکانی غاز نادرێت غاز هاوردەی ناو سلێمانی بکەن، بریکارێکی غازیش دەڵێت "کێشەکەمان گەیاندووەتە لایەنی پەیوەندیدار".

بەڵێن محەمەد، بریکاری غاز لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی سێ رۆژ دەبێت لە بازگەی تاسڵوجەوە رێگە نادرێت غاز هاوردە بکرێت بۆ شاری سلێمانی، هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نرخی غاز لە کارگەی غازی تاسڵوجە هەرزانترە وەک لە کارگەی سلێمانی".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادار کردووەتەوە پێیان وتوین کێشەکان چارەسەر دەکەین، چونکە ئەم کێشە دەبێتە زیان بۆ بریکارەکان و هاوڵاتییانیش".

س.س
Qaiwan
Qaiwan