کوردستانی

بەڵێندەران ناڕەزایەتییەکانیان دەگەیەنە حکومەتی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڵێندەران ناڕەزایەتییەکانیان دەگەیەنە حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان رایدەگەیەنێت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و خەرجنەکردنی بودجەی پرۆژە تەواونەکراوەکان بوونەتە رێگر لە بەردەم کاری بەڵێندەران، ئاماژەی بەوەشکرد یاداشتێکی ناڕەزایی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.

 ناجی شێخ عزەدین، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە 2500 پرۆژە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوونیان هەیە و تەواونەکراون، بەهۆی ئەوەی حکومەت پێشینەی بودجەی پرۆژەکانی نەداوە بە بەڵێندەران، بەڵام لەئێستادا بودجەی بۆ پرۆژەی نوێ تەرخانکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو "دابەزینی بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار زیانی 20% لە سەرجەم بەڵێندەران داوە، هەروەها باج و رۆتینی فەرمانگە حکومییەکان بوونەتە گەورەترین ئاستەنگ بەردەم کارەکانیان، بۆیە ئەمڕۆ لەبارەی کێشە و گرفتەکانیان یاداشتێکی ناڕەزایی ئاڕاستەی حکومەت دەکەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan