کوردستانی

گرژی لەنێوان تۆمەتبارێک و هێزێکی ئاسایشدا روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرژی لەنێوان تۆمەتبارێک و هێزێکی ئاسایشدا روویدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەر لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش دەبێتەوە، لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندار دەبێت.

محەمەد فازل، وتەبێژی ئاسایشی راپەڕین زانیارییەکانی بۆ مەودا میدیا پشتڕاستکردەوە  "لە ناحیەی سەنگەسەر گرژی دروستبوو لە نێوان تۆمەتبارێک و هێزەکانی ئاسایش، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و چاوەڕێین زانیاری زیاتر بگاتە دەستمان".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، تۆمەتبارەکە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەی لە هێزەکانی ئاسایش کردووە، لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش برینداربووە، دواتر توانراوە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan