کوردستانی

ئەنجومەنی دادوەری زانیاری نوێ لەبارەی دۆسیەی حوكمدراوانی بادینان ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی دادوەری زانیاری نوێ لەبارەی دۆسیەی حوكمدراوانی بادینان ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئایاری 2021 سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی کوردستان لەگەڵ  مارتین هووس، باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عیراق‌ و ڤینسنت گیوم پۆپۆ، بەرپرسی نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان کۆبووەوە.

 بەنگین قاسم, سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی لەبارەی دۆسیەی حوكمدراوەكانی بادینان رایگەیاند "دۆسیەی حوكمدراوەكانی بادینان بەپێی رێكارو میكانیزمە یاساییەكانی خۆی، قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ كراوە تا گەیشتووەتە دادگای پێداچوونەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دۆسیەی حوكمدراوانی بادینان ئێستا لە قۆناغی راستكردنەوەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوەدایە، هەروەها ئێمە وەك ئەنجومەنی دادوەری‌ و دادگای پێداچوونەوە، بە شێوەیەكی بێلایەنانە كار دەكەین، خوازیارین ئەم بابەتانە بە ئاڕاستەی سیاسی یان بابەتی راگەیاندن نەبردرێن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan