کوردستانی
سەبارەت بە دروستبوونی کەمئاوی روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەهۆی وشکەساڵییەوە رێژەی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی کەمبووەتەوە، بەپێی ستانداردە جیهانییەكان، ئەو بڕە ئاوەی پێویستە بدرێت بە هەر هاوڵاتییەک 250 لیترە، بەڵام ئەوان زیاتر لە 350 لیتر ئاوییان دابینكردوو.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی وشکەساڵییەوە رێژەی ئاوی سەرزەوی و ژێر زەوی بە رێژەیەکی زۆر کەمبووەتەوە بەشیوەیەک دەتوانین بڵێین نزیکەی نیوەی رێژەکەی لەدەستداوە، لەئێستادا پێنج هەزار و 710 بیری قوڵ و ئاوی کانییەکان و 91 پرۆژەی دیکەی ئاو، نزیکەی 2.1 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە دابیندەکەین، تائێستا هیچ گرفتێکی کەمئاوی دروستنەبووە و هەوڵی تەواو دەدرێت تائەوەی کەمئاوی لە هەرێمی کوردستان گرفت بۆ هاوڵاتییان دروست نەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپێی ستانداردە جیهانییەكان ئەو بڕە ئاوەی پێویستە بدرێت بە هەر هاوڵاتییەک 250 لیترە، بەڵام لەئێستادا توانیومانە زیاتر لە 350 لیتر ئاو دابینبکەین، ئەمەش وایکردووە بەشێكی زۆری هاوڵاتییان پابەندنەبن بەکەم بەکارهێنانی ئاوەوە و ئاوێکی زۆر بەفیڕۆ بڕوات".
ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی کەمی باران بارینەوە، ئاوی دەریاچەکانی هەرێمی کوردستان کەمییانکردووە و مەترسی دروستبوونی کەمئاوی لە ئارادایە.
پ.ح
پ.ح