کوردستانی
هەواڵێکی خۆش لە وەزارەتی کارەبای هەرێمەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی گەرمیان زیادیکردووە و بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكرێت، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلیمانی روونیکردەوە، پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بە هاوڵاتییان زیاد دەکات.

وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئایاری 2021 لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، "پاش ئەوەی لە 12ی ئایاری 2021 لەلایەن كۆمپانیای ئەگریكۆوە لەوێستگەی بەرهەمهێنانی گەرمیان دەستكرا بە بەرهەمهێنانی كارەبا، لەئێستادا بەرهەمهێنانی كارەبا لەو وێستگەیە گەیشتووەتە 85 مێگاوات و بڕیارە تا کۆتایی مانگی حوزەیران بگاتە 165 مێگاوات و رێژەی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات".
هاوکات شێخ سالار، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، "بە کەوتنەکاری وێستگەی کارەبای گەرمیان رێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات، بەوپێیەش پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بە هاوڵاتییان زیاد دەکات، وەزاتی کارەبا خشتەی دابەشکردنی کارەبا دیاری دەکات، لەئێستادا زیاتر لە 20 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت".
ماوەی چەند مانگێکە بەتایبەت لە سەرەتای مانگی رەمەزانی ئەمساڵەوە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان زیادیکردووە و بەپێی زانیارییەکان، سەرەڕای کەمبوونی باران بارین و کەمبوونەوەی ئاوی دەریاچەکان، بڕیارە رێژەی پێدانی کارەبا زیاد بکات.
پ.ح