عیراقی
بڕیارێکی بانکی ناوەندی عیراق بەهای دۆلار دادەبەزێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند، بڕێکی زیاتر دراوی دۆلاری ئەمەریکییان خستووەتە بازاڕەکانی عیراقەوە، ئەمەش وادەکات بەهای دۆلار دابەزێت و تارادەیەک جێگیربوون بەخۆیەوە ببینێت.
بانکی ناوەندی عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئایاری 2021 لە نووسراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی 152 ملیۆن و 899 هەزار و 152 دۆلاری ئەمەریکی خستووەتە بازاڕەکانەوە، لە كۆی گشتیی پارەكە 3 ملیۆن و 850 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوەی دیکە كە 149 ملیۆن و 49 هەزار و 152 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی رەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە بەهای دۆلاری لە بازاڕەکاندا دابەزاندووە، بەجۆرێک بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی تا 149 هەزار و 400 دینار بەرزبووەوە، بەڵام لەئێستادا جێگیرە و بەهای 100 دۆلار بەرانبەرە بە 148 هەزار دینار.
پ.ح
پ.ح